شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وردەکاریی نوێی لەسەر ئەو تەقەکردنە ئاشکراکرد کە لەنزیک کۆشکی سپی ڕویداو ڕایگەیاند، ئەو ئامانجی سەرەکی هێرشەکە بووە، ترەمپ وێڕای ستایشی "ئازایەتیو خێرایی" پاسەوانەکانی، ڕایگەیاند، "هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هێرشبەرەکەیان پەکخستوە".
بهگوێرهى وتەکانی دۆناڵد ترەمپ كه دواى تهقهكردنهكه قسهیكردوه، "هێرشبەرەکە گەنجێکی تەمەن 31 ساڵەی ئەمریکییەو خەڵکی ویلایەتی کالیفۆرنیایە".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، بهگوێرهى بەدواداچونە سەرەتاییەکان، هێرشبەرەکە بەتەنها کارەکەی ئەنجامداوەو سەر بەهیچ گروپ یان ڕێکخراوێکی دیاریکراو نییە".
لەبارەی زیانەکانی ڕوداوەکەشەوە، ترەمپ برینداربونی یەکێک لەپاسەوانەکانی پشتڕاستکردەوە، بەڵام ڕهتیكردهوه، ئەم هەوڵە هیچ پەیوەندییەکی بەجەنگی ئێران یان گرژییە نێودەوڵەتییەکانەوە هەبێت.
ئەم ڕوداوە کە لەکاتی بەڕێوەچونی خوانێکی ئێوارە لەکۆشکی سپی ڕویدا، جارێکی دیکە پرسی توندی ڕێکارە ئەمنییەکانی لەدەوروبەری ناوەندی بڕیاری ئەمریکا هێنایە پێشەوە.