شارپرێس:
لەیەکەم کاردانەوەی نێودەوڵەتی ئاستبەرزدا دوای ئەو ڕوداوانەی شەوی ڕابردوو لەواشنتۆن ڕویاندا، جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، هاوسۆزی ڕەهای خۆی بۆ دۆناڵد ترهمپ دەربڕییو هۆشداریدا لە"ژەهری دەمارگیریی" کە هەڕەشە لەبنەماکانی دیموکراسیی ڕۆژئاوا دەکات.
میلۆنی لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی کاریگەرو توندی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاندوه، "دەمەوێت هاوسۆزی تەواوو نزیکترین هەستی خۆم بۆ سەرۆک ترهمپ، خانمی یەکەم مێلانیا، جێگری سەرۆک ڤانسو هەموو ئامادەبوانی ئەو ڕوداوە دەرببڕم کە لەمیانی نانی ئێوارەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لەشەوی ڕابردودا ڕویدا".
ئەم لێدوانەی میلۆنی وەک یەکەم سەرکردەی باڵای ئەوروپی دێت کە کاردانەوەی بەرامبەر ڕوداوەکە هەبێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی قووڵی پەیوەندییە سیاسییو کەسییەکانە کە لەگەڵ سەرۆک ترهمپو ئیدارەکەیدا کۆیدەکاتەوە.
جگە لەلایەنە مرۆییەکە، میلۆنی خوێندنەوەیەکی سیاسیی قووڵی بۆ مەترسییەکانی ڕوداوەکە کرد کە لەبۆنەیەکدا ڕویداوە هێمایە بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەریی.
میلۆنی جەختیکردەوە، "نەفرەتی سیاسیی نابێت شوێنی لەدیموکراسییەکانماندا هەبێت، ڕێگەنادەین دەمارگیریی شوێنەکانی گفتوگۆی ئازادو زانیاری ژەهراوی بکات".
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بەرگریکردن لەکولتوری ڕوبەڕوبونەوەی ئاشتییانەی وەک تاکە جێگرەوەی توندوتیژیی وەسفکردو بە"قەڵایەکی قاییم" ناوی برد کە دەبێت لەدژی هەر لادانێکی دەمارگیرانە بوەستێتەوە کە ئامانجی تێکدانی ئەو بەهایانەیە کە نەتەوە دیموکراسییەکانی لەسەر دامەزراوە.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا، میلۆنی جەختی لەپێویستی پاراستنی بەها هاوبەشەکان کردەوەو ئاماژەی بەوەدا، بەئامانجگرتنی سیمبولە سیاسییەکان لەبۆنە تایبەتەکاندا، مەترسییەکە کە سنورەکانی ئەمریکا دەبەزێنێتو دەستدەبات بۆ جەوهەری کاری سیاسیی لەهەموو جیهاندا.