ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی روداوەکەی کەرکوک

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1979 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیەنراوێکی لەبارەی روداوى هاتوچۆکەی کەرکوک بڵاوکردەوە، کە تێیدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 25ی دیکەش بریندارن.


د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" تەواوی نەخۆشخانەکانمان ئەمادەیە بۆ وەرگرتنی بریندارانی ئەو ڕوداووەی شاری کەرکوک و ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکان و ئامادەیی بۆ ناردنی تیمەکانی تەندروستی فریاگوزاری و دابینکردنی خوێن و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و هەر پێویستیەک ".

ئەوەشیخستەڕوو،" وێڕای سەرەخۆشیمان بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری کەرکوک، هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین ".