لەهەڵەبجە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان قەدەغەکرا

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 303 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا لەسبەینێوە هاتوچۆ و راگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەشوێنە گشتییەکانی پارێزگاکە قەدەغە بکرێت.


لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە لەئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان و خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەڵێت،" لە سبەینێوە بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا هاتوچۆ بکەن یان ئۆتۆمبێلەکانیان ڕابگرن؛ بە تایبەتی لە ناوەندی بازاڕدا ".

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە راشیگەیاند،" داواکارین هەمووان پابەندی ئەم بڕیارە بن، چونکە بە پێچەوانەوە دەست بەسەر هەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێکی سەرپێچیکاردا دەگیرێت و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبنەوە ".