چین هۆشداری توند بە یەكێتی ئەوروپا دەدات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی چین ھۆشداری توند بەیەكێتیی‌ ئەوروپا دەدات و دەڵێت، ئەگەر ھاوبەشەكانمان بخاتە لیستی سزاكانەوە،ئەوا لێكەوتەی خراپی دەبێت.


وەزارەتی دەرەوەی چین لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، سەپاندنی سزا بەسەر وەبەرھێنەران و قەوارە چینییەكاندا كێبڕكێی دادپەروەرانە لەیەكێتیی ئەوروپا تێكدەدات و ەدڵێت،"ئەو ھەنگاوە دژ بەوەبەرھێنەرانی چین، دەبێتە هۆی سستبونی قۆناغی گواستنەوەی سەوزی بۆ یەكێتیی ئەوروپا."

جەختیش دەكاتەوە، كە پەكین ئامادەیە لەبارەی ئەو پرسە گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپادا بكات، لەهەمان كاتدا هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر یەكێتییەكە ئەو كارە ئەنجام بدات، ئەوا لێكەوتەی خراپی دەبێت، ھەموو ڕێوشوێنێكی توندیش بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندیی ھاوبەشەكانیان دەگرنەبەر."