شارپرێس:
لەدوای ئەوەی كەمێك لەمەوبەر، باڵەخانەیەك لە كەركوك داڕما، سەرچاوەیەك لەفەرمانگەی تەندروستی كەركوك ئاشكرایكرد، كەئاماری قوربانیەکان بەرزبوەتەوە بۆ 21 کرێکار.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، 19 بریندارو 2 گیان لەدەستدان هەبوە.
هاوكات، حەوت کرێکاریش هێشتا لەژێر داروبەردی باڵەخانەکە دەرنەهێنراون.