شارپرێس:
بهگوێرهی دوایین ڕاپۆرتی دەستەی کەشناسی عێراق، وڵاتەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی دۆخێکی ناسەقامگیریی کەشوهەوا، کە تێیدا چەندین دیاردەی جیاواز لەیەککاتدا کۆدەبنەوە.
گرنگترین پێشبینییەکان بۆ ڕۆژانی داهاتوو كه دەستەی کەشناسی عێراق ئاشكرایكردوه، سبهینێ دوشەممە، بارانو تۆزو با دهبێت، ئاسمانی عێراق بەگشتیی نیمچە هەورو هەندێکجار هەوری تەواو دەبێت، لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانو هەورەبروسکە پێكهوه دهبن، بهڵام باران لێزمه نابێتو مامناوەند دهبێت.
ئهوهش هاتوه، لەناوچەکانی باشوریش ئەگەری نمەباران هەیە، لەگەڵ ئەوانەشدا، بایەکی بەهێز كه گوڕهكهی (30 بۆ 40) كیلۆمهتر دهبێت لهكاتژمێرێكدا لەڕۆژئاواوە هەڵدەکات کە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵێکی زۆر، هەرچەندە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.
بۆ ڕۆژی سێشەممەیش، خۆڵبارین بەردەوام دهبێت، بهڵام کەشوهەوا بەرەو ساماڵ دەچێت، بەڵام بەهۆی چالاکبونی با، تۆزو خۆڵی ناوخۆیی بەردەوامدەبێتو مەودای بینین کەمدەکاتەوە، پلەکانی گەرماش زیاتر ڕوو لەدابەزین دەکەن.
ڕۆژی چوارشەممەو پێنجشەممەش جارێکی دیکە هەورەکان دەگەڕێنەوەو ئەگەری نمەباران لەباکور هەیە، لەناوچەکانی ناوەڕاستو باشور پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوەو کەشەکە جێگیردەبێت.
دەستەی کەشناسی عێراق هۆشداریدهداتو دهڵێت، لەهەندێک پارێزگا پلەکانی گەرما هێشتا لەدەوروبەری 40 پلەی سیلیزیدان، بۆیە داوا لەهاوڵاتییان دەکرێت بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە (بهتایبهت ڕهبۆ و كێشهی سیهكان)، ئاگاداری شەپۆلی تۆزو خۆڵەکەبن.
