ناوەرۆکی پرۆژەکەی ئێران بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا بڵاوکرایەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1035 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

 ئێران چەند پێشنیازێک بۆ ڕێککەوتن ئاڕاستەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.

 

بەگوێرەی سەرچاوەکانی کەناڵی جەزیرە، پروژە پێشنیازەکەی ئێران بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا 3 قۆناغی سەرەکی لەخۆدەگرێت.

 

سەرچاوەکان دەڵێن، قۆناغی یەکەم بریتییە لە ڕاگرتنی جەنگ لە تەواوی ناوچەکە لەگەڵ بەڵێنێکی دوولایەنەی ئێرانی و ئەمریکی بۆ هێرشنەکردنە سەر یەکتری.

 

هەروەها قۆناغی دووەم داوای راگرتنی تەواوەتی پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات بۆ ماوەی نزیکەی 15 ساڵ، بەڵام هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی ئەتۆمی و لەناوبردنی دامەزراوەکان ڕەتدەکاتەوە.