وەزیری جەنگی ئەمریکا هەڕەشەی جوڵەی سەربازی دەکات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 333 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، "پلانمن هەیە بۆ بەرزکردنەوەی گرژییەکان، ئەگەر پێویست بکات."

پیت هێگسێت ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی کۆنگرێسدا ڕایگەیاند، "پلانێکمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی گرژییەکان ئەگەر پێویست بکات، پلانێکمان هەیە بۆ شوێنگۆڕکێی هێزەکان و کەرەستەکان."

وەزیری جەنگی ئەمریکا جەختی کردەوە لە بەردەوامی گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی و  نەهێشتنی توانای ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ناوەکی کە چەقی داواکارییەکانی ئەمریکایە.

دەشڵێت "لە هەموو بەشێکی ئەو ناکۆکییە سەرکەوتنمان بەدەست هێناوە. ئێران ئەمە دەزانێت، بە پشتبەستن بەو لەناوچونە بێ وێنەیە لە تواناکانیاندا. لەبەر ئەم هۆکارەیە ئەوان ئامادەن بێنە سەر مێزی دانوستانەکان و ئەمەش بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئێمە."