ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: زانا دەرونناسە ئێرانییەکان هاوکاری تیمی دانوستانکاری وڵاتەکەیان کردوە بۆ خوێندنەوەی کەسایەتیی ترەمپ

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی ئاشکرایکردوە کەئێرانییەکان لە کاتی دانوستانەکانیاندا لەگەڵویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سوودیان لەزانایانی دەروونناسی وەرگرتووە بۆ شیکردنەوەیکەسایەتیی دۆناڵد ترەمپ.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی "Drop Site News"ی ئەمریکی بڵاوی کردۆتەوە، ئەم هەنگاوە لەسەرەتادا هاوشێوەی سیناریۆیەکی هۆلیوودبینراوە، بەڵام بەرپرسانی پێشووی دەزگاهەواڵگرییەکانی ئیسرائیل پێیان وایە ئەمەبەشێکە لە ئامرازەکانی دانوستان و کاریهەواڵگریی، نەک ستراتیژێکی سەربەخۆ.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئێران 2 دەروونناسی باڵای بەکارهێناوە بۆ یارمەتیدانیتیمی دانوستانکارەکەی لە داڕشتنی ئەو پەیامانەیکە لە ڕێگەی نێوەندگیرە ناوچەییەکانەوە ئاراستەیترەمپ دەکران، بە ئامانجی تێگەیشتن لە سروشتیکەسایەتییە ناجێگیرەکەی و باشترکردنی شێوازیگەیاندنی پەیامە سیاسییەکان بۆی.

سەرچاوەیەکی ئێرانی بانگەشەی ئەوەی کردووە کەجێبەجێکردنی ئەم ڕاسپاردە دەروونیانە بۆتە هۆیباشتربوونی بەرچاوی وەڵامەکانی ترەمپ، ئەمەشپشتبەستنی تاران بە باری دەروونیی سەرۆکیئەمریکا لە کاتی ناردنی پەیامەکاندا دەردەخات.

عودێد عیلام، بەرپرسی پێشووی دژەتیرۆر لەدەزگای مۆسادی ئیسرائیلی، گرنگی ئەمشیکردنەوە دەروونییە کەم دەکاتەوە و پێی وایە ئەمەتەنیا ڕاهێنانێکی فیکری سەرنجڕاکێشە بەڵاملە ڕاستییەوە دوورە. ئەو جەخت دەکاتەوە کەئامادەکردنی مەلەفی دەروونی بۆ سەرکردەکانلەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانەوە کارێکی باو و جێگیرە لە جیهاندا و ئێران لەمەدا جیاواز نییە.

بە بڕوای عیلام، جەوهەری ڕەفتاری ئێرانپەیوەندیی بە کەسایەتی ترەمپەوە نییە، بەڵکوڕەنگدانەوەی قوتابخانەیەکی ناسراوی دانوستانیئێرانییە کە پشت بە ئارامی درێژخایەن،ماندووکردنی نەیار و گۆڕینی فاکتەری کات بۆئامرازێکی گوشاری سیاسیی دەبەستێت. 

هەروەک دەڵێت: ئەم شێوازەش پشت بە تێزەکانیعەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێراندەبەستێت لە کتێبەکەیدا بە ناوی "هێزیدانوستان". عیلام ئەم ستراتیژە کورت دەکاتەوە و دەڵێت، ئێرانییەکان یاریی ڕۆلێتی ڕووسی لەگەڵگایەکی شێتدا ناکەن، بەڵکو یاری شەترەنجیکلاسیکی فارسی دەکەن.

هاوکات، دۆرۆن هه‌دار، فه‌رمانده‌ی پێشووی یه‌كه‌یدانوستان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئەركانی ئیسرائیلپشتڕاستی دەکاتەوە کە ئامادەکردنی دۆسیەیدەروونی بەشێکی سەرەکییە لە هەر پرۆسەیەکیدانوستاندن. 

ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە تیمی ئیسرائیلی لەڕابردوودا دۆسیەی هاوشێوەیان بۆ کەسایەتییەکانیوەک یەحیا سینوار و حەسەن نەسرووڵا ئامادە کردووەبۆ تێگەیشتن لە شێوازی بڕیاردانیان. سەبارەتبە ترەمپ، هەدار پێی وایە ئەو خاوەنی توخمێکیبەهێزی "ستەمکاری نێرگسییەتە" کە لە حەزیهەمیشەیی بۆ ستایشکردن و گەورەکردنی وێنەیخۆیدا دەردەکەوێت.

دەشڵێت: ئێرانییەکانیش ئەم تایبەتمەندیانەیانبە کردەوە تاقی کردۆتەوە، نەک لە ڕێگەیڕازیکردنیەوە، بەڵکو هەندێک جار بە کەمکردنەوەیگرنگی لێدوانەکانی یان دواخستنی وەڵامەکان، بۆچاودێریکردنی کاردانەوەکانی و پێوانەکردنیئامادەیی بۆ پەرەسەندنی سەربازی.

لە کۆتاییدا، خوێندنەوەی ئیسرائیل دەریدەخاتکە چەکی ڕاستەقینەی تاران ستراتیژیماندووکردنی درێژخایەن و بەڕێوەبردنی کات بووە،نەک تەنیا تێپەڕاندنی دەروونیی ترەمپ، بەڵکوئامانجەکە قۆستنەوەی کۆتوبەندە سیاسییەکانینەیارەکانی بووە لە شەڕێکی درێژخایەندا.