شارپرێس:
لەهەڵبژاردنێکی دراماتیکیو پڕ کێبڕکێدا، یونس مەحمود ئەفسانەی تۆپی پێی عێراق، توانیی کورسیی سەرۆکایەتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بەدەستبهێنێت‌و کۆتایی بەسەردەمی عەدنان درجال بهێنێت.
پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە کە ئەمڕۆ شەممە بەچاودێریی نوێنەرانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی (FIFA)و یەکێتیی ئاسیا بەڕێوەچوو، ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراوی لێکەوتەوە، لەکۆی 59 دەنگی بەشداربوو لەدەستەی گشتیی، یونس مەحمود 38 دەنگو عەدنان درجال 21 دەنگیان بەدەستهێنا.
هەڵبژاردنی یونس مەحمود لەکاتێکدایە کە هەڵبژاردەی عێراق لەقۆناغی ئامادەکاریی چڕدایە بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026.
سەفاح کە ساڵانێکی زۆر وەک کاپتن، شێری نێو یاریگه له‌هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، ئێستا وەک کەسی یەکەمی بڕیارە وەرزشییەکان، دەبێت هەوڵی پەرەپێدانی خولی ناوخۆیی‌و گەیاندنی عێراق بەلوتکەی تۆپی پێی جیهانی بدات.
هەرچەندە پۆستی سەرۆک یەکلایی بوەوە، بەڵام پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگرانی یەکەمو دوەمو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی لەناو هۆڵەکەدا بەردەوامە، چاوەڕواندەکرێت لەچەند کاتژمێری داهاتودا پێکهاتەی نوێی بەڕێوەبردنی تۆپی پێی عێراق بەتەواوی ئاشکرابکرێت.
ئه‌گه‌رچى وشه‌ى سه‌فاح له‌پرسه سه‌ربازیه‌كاندا وه‌ك ئاماژه‌ى بكوژ‌و خوێن‌ڕێژ زیاتر به‌كاردێت، به‌ڵام له‌پرسى وه‌رزشدا نازناوى وه‌رزشى ژیانى یونس مه‌حموده له‌تۆپى پێداو وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ مه‌ترسیدارین هێرشبه‌رو گۆڵكار بۆى بهكاردهكات.
