شارپرێس:
كۆمپانیای دانە غاز ڕایگەیاند، وێستگەی غازی كۆرمۆر زیانی گەورەی بەركەوتووە و ناتوانرێ هیچ بڕە غازێك بەرهەمبهێنرێت لەئێستادا.
كۆمپانیاكە لەڕاگەیەندراوێك هەندێك هەواڵ ڕەتدەكاتەوە كە باس لە دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان دەكەن لەوێستگەی غازی كۆرمۆ، دەشڵێت "زیانەكان زۆرن و لەسەرچاوە فەڕمییەكانەوە ڕاگەیەندراوە كە دەستیان بەبەرهەمهێنانی غاز نەكردووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە هەواڵ و زانیاری ناڕاست لەبارەی وێستگەی غازی كۆرمۆر بڵاوكراونەتەوە، پێوێستە میدیاكان بەرپرسیارانە زانیارییەكانیان بڵاوبكەنەوە.