لەپەرلەمانی ئەوروپا دانیشتنێکی تایبەت بەپرۆسەی ئاشتی لەباکور بەرێوەچوو

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 273 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆمەڵێک پارێزەری وڵاتانی ئەوروپا دانیشتنێکی تایبەتیان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی باکوری کوردستان و هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی رێکخست، "کەمال رەئوف"یش کە خاوەن ئیمتیازی شارپرێسە، لەو دانیشتنە بەشداربوەو وردەکارییەکەی ئاشکرادەکات.


کەمال رەئوف خاوەن ئیمتیازی شارپرێس رایدەگەیەنێت،" دانیشتنەکە لەلایەن کۆمەڵێک لە پارێزەرانی ئەوروپاوە ریکخرابوو بۆ خوێندنەوەی ئەو راپۆرتەی کە مەیدانی ئامادەکرابوو لەسەر رەوشی ئاشتی و باکوری کورستان، ئەوان پێشنیاریان ئەوەبوو لایەنی سێیەم داخڵ بەشداربێت و کۆتایی بەتوندوتیژی لەو وڵاتە بهێنریت ".

ئەوەشیخستەڕوو،" رێکخەرانی دانیشتنەکە لایان وابوو پرسی زمان و مافی نەتەوەکان زۆر گرنگەو دەبیت یاسا بەیەکسانی لەسەر هەموان جێبەجیبکریت و جیاوازی نەکات، هەروەها دواکارن مافی گیراوەکان پاریزراوبێت ".