دەم پارتی هەڵوێستی توند بەرامبەر پێشێلكردنی مافی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان نیشان دەدات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 201 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەوڵەتی ئێران دژی كورد و گەلانی ئێران، بە سزاكانی لەسێدارەدان، مافەكانی مرۆڤ پێشێلدەكات و بانگەوازی لە دامەزراوە نێونەتەوەییەكان كرد كە ڕێگری لە لەسێدارەدانەكان بكەن.

سەزای تەمەلی لەبارەی دەركردنی یاسای تایبەت دەڵێت، "پێشنیارەكانی ئۆپۆزیسیۆن هەمیشە پشتگوێ دەخرێن. ئەمڕۆش بۆ ئەوەی مانگی سوور زیاتر بتوانێت خێمە بفرۆشێت، لەسەر پێشنیارە یاساییەكان كۆدەبنەوە. مانگی سوور بووەتە ڕێكخراوێكی بازرگانی. لە بوومەلەرزەكەشدا بینیمان. دوای چەندین كاتژمێر لە بوومەلەرزەكە كەس نەچوو بۆ هاوكاری و هەزاران كەس بەهۆی ئەوەی هاوكارییان پێ نەگەیشت، گیانیان لەدەستدا. مانگی سوور دواتر چوو خێمەی فرۆشت."

سەزای تەمەلی دەشڵێت "برسیبوون و هەژاری زیاددەكات. هاووڵاتییان بەهۆی بێكارییەوە ناتوانن بژێویی ژیانیان دابینبكەن. سەرمایەداران دەوڵەمەند دەبن، بەڵام قڕكردنی ژینگە، ڕەنجخۆری و برسیبوونیش زیاددەكات. هاووڵاتییان دادپەروەرییان دەوێت. بۆ ئەم مەبەستەش گەل چاوەڕێی پەرلەمانە. لە پەرلەمانیش ١٢ـەمین پاكێجی دادوەری گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت. بەڵام لەوەشدا هیچ شتێك بوونی نییە كە لە ئاست چاوەڕوانییەكانی گەلدا بێت و وەڵامدەرەوەی داواكارییەكانیان بێت".