پوتن رازی بوو کۆتایی بەجەنگی ئۆکرانیا بهێنێت.. بەڵام مەرجی هەیە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1160 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڤڵادمێر پوتن سەرۆکی روسیا ئامادەیی خۆی بۆ سازشکردنیان لەسەر چەند پرسێک لەپێناو کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا رادەگەیەنێت و دەڵێت، دەبێت ئۆکرانیاش ئەو هەنگاوە بنێت.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "رۆیتەرز"، ڤڵادمێر پوتن لەشاری سانبتڕسبۆرگ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا داوای کردوە روسیا هەندێک سازش بکات بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی ئاشتی لەئۆکرانیا، ئەوانیش مۆسکۆش ئامادەیی دەربڕیوە بەو مەرجەی بەرپرسانی ئۆکرانیا سازش لەسەر چەند پرسێک بکەن.

ڤڵادمێر پوتن باسی لەوەشکرد، روسیا هەموو توانایەکی هەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە سەربازییەکانی و هێزەکانیان لەئۆکرانیا لەپێشڕەویدان، بەڵام ئامادەن بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا.