تەکنیکێکی داهێنەرانە بۆ چارەسەرکردنی جۆری یەکەمی شەکرە ڕەنگە پێویستیی بەدەرزی ئەنسۆلین نەهێڵێت

تەندروستی

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 451 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەکەم دۆخێکیدرێژخایەنی خودبەرگرییە، کە تێیدا کۆئەندامیبەرگریی جەستە بە هەڵە هێرش دەکاتە سەر ئەوخانانەی پەنکریاس کە بەرپرسن لە بەرهەمهێنانیئەنسۆلین و لەناویان دەبات.

 
یەکێک لە چارەسەرە بەهیوایەکان چاندنی خانەیتەندرووستی پەنکریاسە، بەڵام کۆئەندامیبەرگریی جەستە ڕەتیان دەکاتەوە، ئەمەشپزیشکان ناچار دەکات دەرمانی سەرکوتکەریبەرگریی بۆ تەواوی تەمەنی نەخۆشەکەبەکاربهێنن، کە جەستە بۆ نەخۆشیی و هەوکردنەکان لاواز دەکات. 

لەم چوارچێوەیەدا، زانایانی کۆلێژی پزیشکیی لەزانکۆی میسۆری توێژینەوەیەکی نوێیانئەنجامداوە کە تێیدا لەبری سەرکوتکردنی تەواویبەرگریی جەستە، کاریان لەسەر ئەوە کردووە خانەچێندراوەکان لەبەردەم کۆئەندامی بەرگرییدابشارنەوە.

دکتۆر هەڤاڵ شێروان، یەکێک لە نووسەرانیتوێژینەوەکەی زانکۆی میسۆری ئەمریکا،ڕوونیدەکاتەوە کە ئامانجیان بەلاوەنانی زیانەلاوەکییەکانی دەرمانە گشتییەکان بووە. 

زاناکان قەڵغانێکی پارێزەریان بۆ خانەکاندروستکردووە کە لە دوو گەرد پێکهاتووە؛ یەکەمیانپرۆتینی سڕۆمبۆمۆدیولینە بۆ کوژاندنەوەیهەوکردنە زیانبەخشەکان لەسەرەتای چاندنەکەدا، و دووەمیان پرۆتینی CD47ە کە نامەی دڵنیایی بۆخانە بەرگرییەکان دەنێرێت تا هێرش نەکەن.

لە تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندا لەسەر نموونەیئاژەڵی، دەرکەوتووە کە زیاتر لە 72%ی ئەوجەستەیانەی خانە دەستکاریکراوەکانیان وەرگرتووە،ئاستی شەکری سروشتییان بەدەستهێناوە بەبێپێویستی بە دەرزی ئینسۆلین، و خانەکانیشبە شێوەیەکی خۆکارانە لەگەڵ گلوکۆزدا کاریانکردووە.

دکتۆر شێروان جەخت دەکاتەوە کە ئەم ڕێگەیە بۆجێگیرکردنی دۆخی شەکرەی جۆری یەکەم زۆربەهیوایە، بەڵام پێش جێبەجێکردنی لەسەرمرۆڤ، هێشتا پێویستی بە توێژینەوەی زیاتر هەیەبۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و کاراییەکەی.