شارپرێس:
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، لە ناوچەیەكدا كە ئێران هیچ نەوتێك نەتوانێت بفرۆشێت، ئەوە كەس ناتوانێت نەوت بفرۆشێت، یان هەموو لە ئاسایشدا دەبن یان ئاسایشی هیچ كەسێك پارێزراو نابێت.
محەمەد باقر قالیباف لە پلاتفۆڕمی X رایگەیاند، هاوكێشەی ئەم جەنگە روونە یان هەموومان یان هیچكاممان. لە ناوچەیەك كە ئێمە نەوت نەفرۆشین، كەس ناتوانێت نەوت بفرۆشێت. ئەگەر ئاسایشمان پارێزراو نەبێت، هیچ ژێرخانێك پارێزراو نابێت.
دەشڵێت "ئاسایشی گەرووی هورمز لە نەبوونی هێزەكانی ئەمریكادایە. زۆر جاریش دەڵێین دۆخی گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی بەر لە جەنگ".