شارپرێس:
سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەكانی ئاكەپە، مەهەپە، جەهەپە، دەم پارتی رایگەیاند، كە چوارچێوەی سەرەكیی پەیوەست بە ' كۆتایی هێنان بە كار و خەباتی ڕێكخستن' لەسەر ناوی پێشوو جێگیردەكرێت. ئەمە دەبێتە یاسایەكی كاتی. پێویستە دەستەواژەی 'كۆتایی هێنان بە كار و خەباتی ڕێكخستن' لەسەر ناوی پێشوو لەناو ئەم یاسایەدا جێگەی خۆی بگرێت. نابێت ببێتە لێخۆشبوونێكی گشتی یان تایبەت بۆ هیچ كەسێك.
نوعمان كورتولموش، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا ڕایگەیاند، ئێمە سەبارەت بە گشتگیریی ئەم یاسایە هاوڕاین و یەكدەنگین. هیوادارین ئەم یاسایە ڕێگە لەبەردەم خەباتی سیاسیدا بكاتەوە.
ڕاشیگەیاند، لەسەر ئەم جوگرافیایە پێویستیمان بە یەكڕیزی و پێكەوەژیان هەیە. هیوادارم پێش پشووی پەرلەمان ئەم كارە ئەنجام بدەین. پێش ئەوەی پەرلەمان بچێتە پشووەوە، ئەم كارە كۆتایی پێ دەهێنین.