مۆندیالی 2026 لەژمارەیەکی پێوانەیی مێژویی نزیکدەبێتەوە

وەرزش

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1290 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕکابەرییەکانی جامی جیهانی 2026 تائێستا تۆمارکردنی حه‌وت گۆڵی پێچەوانەی (گۆڵ لەخۆ) بەخۆوە بینیوە، سەرەڕای ئەوەی هێشتا یارییەکانی گەڕی دوەمی قۆناغی کۆمەڵەکان کۆتاییان نەهاتوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی زیادبونی هەڵە بەرگرییەکانە لەپاڵەوانێتییەکەدا.


نوێترین گۆڵی پێچەوانە لەڕێگەی یاریزان (کامیرۆن بۆرگیس)ەوە هات، کە بەهەڵە گۆڵی لەتیپی خۆی تۆمارکرد لەمیانی ڕوبەڕوبونەوەی هەڵبژاردەی ئوسترالیا لەدژی ئەمریکاو گۆڵێکی پێشوەختی لەخولەکی 11دا پێشکەشی خاوەن یاریگاکان کرد.

بەگوێرەی ئامارەکان، مۆندیالى ئەمساڵی ئه‌مریكا، لەڕوی ژمارەی گۆڵە پێچەوانەکانەوە، لەپلەی دوەمی مێژوی جامی جیهانیدا جێگیربوو، چونكه‌ تائێستا گه‌یشتوه‌ته‌ حه‌وت گۆڵ له‌كاتێكدا مۆندیال هه‌ر له‌سه‌ره‌تادایه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌جامی جیهانی 2018دا له‌ته‌واوى یارییه‌كانى، 12 گۆڵى پێچه‌وانه‌ واته‌ به‌هه‌ڵه‌ له‌خۆكردن تۆماركرا.

ئامارە مێژوییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ژمارەی گۆڵە پێچەوانەکان لەمۆندیالی 2026دا نزیکه‌ له‌2018، به‌ڵام مۆندیالى ئه‌مساڵ كه‌ له‌سه‌ره‌تادایه‌، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ژماره‌ى گۆڵه‌ هه‌ڵه‌كان زۆر زیاتر بێت.