شارپرێس:
واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نوێ لەنێوان ئەمریکاو ئێران، دۆسیەیەکی ئێجگار هەستیارو کۆنی دارایی لەنێوان هەردوو وڵاتدا هێنایەوە پێشەوە، کە ئەویش پرسی داراییو سەرمایە بلۆککراوەکانی تارانە لەبانکەکانی جیهاندا، ئەم ڕێککەوتنە کاتییە کە ڕێگه بۆ دانوستانی فراوانتر خۆشدەکات، بەندێکی تایبەتی تێدایە کە واشنتۆن پابەند دەکات بەپێدانی ڕێپێدانی تەواو بەتاران بۆ بەکارهێنانی ئەو سەرچاوە داراییانە.
بهگوێرهى ڕاپۆرتە ئابورییە نێودەوڵەتییەکان، قەبارەی سەرمایە بلۆککراوەکانی ئێران لەدەرەوەی وڵات لەنێوان 24 بۆ 100 ملیار دۆلاردایە کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە لەچەندین وڵاتی ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دهستیان بهسهرداگیراوه.
ڕاپۆرتهكان ئاماژه بهوهدهكهن، چین گەورەترین پشکی بەردەکەوێت کە لەنێوان 20 بۆ 50 ملیار دۆلار دەبێت، بەهۆی کڕینی نەوتی ئێرانەوە، ههروهها عێراقیش لەپلەی دوەمدایەو بڕی 15 ملیار دۆلاری ئێرانی تێدا بلۆککراوە، کە شایستەی دارایی هاوردەکردنی غازو کارەبایەو بەهۆی ڕێگرییەکانی ئەمریکاوە نەتوانراوە ڕادەستبکرێت.
ههریهك لههیندستانو کۆریای باشوریش هەر وڵاتەو بڕی حهوت ملیار دۆلاری گازو نەوتی ئێرانیان لایە، وڵاتانی دیكهش نزیکەی 12 ملیار دۆلار لەبانکەکانی ژاپۆن، لۆکسمبۆرگ، عومانو قەتەردان.
ئەم بڕیارە نوێیەی ئازادکردنی پارەکان، بوەتە هۆی سەرئێشەیەکی گەورەی سیاسیی بۆ دۆناڵد ترەمپ لەناوخۆی ئەمریکادا، نەیارانی ترەمپو کۆنگرێس ڕەخنەی توند دەگرنو پێیانوایە، ئەم هەنگاوە پاشەکشەیە لەسیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار" کە پێشتر ترەمپ پەیڕەوی دەکرد بۆ لاوازکردنی پێگەی دارایی تاران، لەلایەکی دیكهشهوه، ئازادکردنی ئەو پارانە بۆ تاران لەم قۆناغەدا وەک هێڵی فریاکەوتنە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای تومەنو کەمکردنەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی بەرز لەناوخۆی ئێراندا.
