شارپرێس:
ئەندازیار ئەندرێ نۆڤیکۆڤ، پسپۆڕی چاککردنەوەی سپلیت و فێنککەرەوەکان،
ئاماژە بەوە دەکات کە هێشتنەوەی ئامێری فێنککەرەوە بە بەردەوامی، کاراییەکەی کەمدەکاتەوە
و تەمەنی کارکردنی کورت دەکات.
ناوبراو دەڵێت کارپێکردنی ئامێرە نوێیەکان بۆ ماوەی کورت بەبێ چاودێریی کێشە
نییە، بەڵام جێهێشتنیان بۆ چەندین کاتژمێر یان ڕۆژ بەبێ پێویستی، پەستانی زۆر دەخاتە
سەر کۆمپرێسەرەکە و زوو تێکی دەدات.
هەروەها دیاریکردنی پلەی گەرمی نادرووست بە کێشە دادەنێت؛ زۆر کەس بۆ
ساردکردنەوەی خێرا پلەی گەرمی دەخەنە سەر 16-18، بەڵام ئەمە پرۆسەکە خێرا ناکات، بەڵکو
تەنها وای لێدەکات بەبێ وەستان کاربکات.
جەختیشی کردۆتەوە کە پلەی گەرمی گونجاو پێویستە 5-7 پلە لە ژینگەی دەرەوە
نزمتر بێت بۆ پاراستنی ئامێرەکە و تەندرووستیی مرۆڤ.
نۆڤیکۆڤ جەخت لە پاککردنەوەی فلتەرەکان دەکاتەوە، چونکە کۆبوونەوەی تۆز و
خۆڵ و وردە موو ڕێگری لە هاتووچۆی هەوا دەکات و بەکاربردنی کارەبا زیاد دەکات.
باسی لەوەشکردووە کە پێویستە مانگی جارێک فلتەرەکان پاکبکرێنەوە، هەروەها
ساڵانە پێش دەستپێکردنی وەرزی گەرمای هاوین، سیانەی گشتیی بۆ ئامێرەکە بکرێت.
هەروەک دەڵێت: نیشانەکانی پێویستی ئامێرەکە بە چاککردنەوەش بریتین لە: بۆنی
ناخۆش، کەمبوونەوەی توانای ساردکردنەوە، دەنگی نائاسایی و دروستبوونی شێ لە ژوورەکەدا.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
