ئەمساڵ عێراق بێ بودجە دەبێت و حکومەت خۆی بۆ بودجەی 2027 ئامادە دەکات

عیراق

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 213 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حسێن دەڕاجی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بەهۆی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتەوە، ئەستەمە حکومەت بتوانێت بودجەی دارایی بۆ ئەمساڵ ئامادە بکات، بۆیە ئێستا تەواوی سەرنجەکان بەرەو ئامادەکردنی بودجەی ساڵی داهاتوون.

دەڕاجی ئاماژەی بەوە کردووە کە کاتی پێویست لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا نەماوە بۆ داڕشتنی بودجەی ساڵی 2026 و پەسەندکردنی لە پەرلەمان، بەو هۆیەوە حکومەت کار لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی 2027 دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی تشرینی یەکەم یاخود تشرینی دووەمی داهاتوودا بگاتە پەرلەمان.
ئەوەش هاتووە: حکومەت بەنیازی گۆڕانکاریی بنەڕەتییە لە یاسای بودجەی 2027 دا، بە جۆرێک لە ڕووی شێوازی ئامادەکردن، خشتەکان و دیاریکردنی خەرجییە پێویستەکانەوە بە تەواوی لە بودجەکانی پێشوو جیاواز دەبێت.
 بڕیاری ڕۆیشتن بەرەو بودجەی 2027 بەهۆی ناڕوونی ژمێریارییە لە پەسەندکردنی بودجەی 2026 دا کە نیوەی دووەمی بەرەو کۆتایی دەڕوات، بەو پێیەی دەوڵەت ئێستا بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خەرجییە بەکاربەرەکان پشت بە سیستەمی خەرجکردنی کاتیی (1/12) دەبەستێت کە لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی بودجەی سێ ساڵەی پێشووەوە بەردەوامە.
دەشڵێت: لێکتێگەیشتنی نێوان پەرلەمان و حکومەتەکەی عەلی زەیدی لەسەر ئەوە جێگیر بووە کە هەوڵەکان بۆ داڕشتنی بودجەی 2027 بە فەلسەفەیەکی ئابووری نوێ کۆبکرێنەوە تا لە کۆتایی ئەمساڵدا بنێردرێتە پەرلەمان و ڕێگری لە کورتهێنان بکرێت.


ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی