ئیسرائیل و لوبنان رێککەوتن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 دوای چوار رۆژ لە دانوستانی چڕ لە واشنتن، هەردوو حکومەتی لوبنان و ئیسرائیل لەسەر کێشە ئەمنییەکانی نێوانیان گەیشتوونەتە رێککەوتن و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وردەکارییەکانی ئەم رێککەوتنە بڵاو بکرێتەوە.


ماڵپەرێ "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە بڵاویکردوەتەوە،" رێککەوتنی چوارچێوەیی لەگەڵ لوبنان بەدیهاتوە و هەموو ئامادەکارییەکان تەواو کراون بۆ ئەوەی هەر ئەمڕۆ پەیامی فەرمیی هەردوو حکومەت لەو بارەیەوە بڵاو بکرێتەوە ".

ئەم دانوستانانەی کە لە سێشەممەی رابردوەوە دەستیپێکردوە، بۆ ماوەی چوار رۆژ لەژێر چاودێری ئەمریکادا بەڕێوەچون، وەک هەنگاوێکی گرنگ دەبینرێن بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی لە ناوچەکەدا.