سبەی شەقامێکی سەرەکی سلێمانی بەربەست دەکرێت

کوردستان

28/06/2026‌ 1382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی ئەنجامدانی کاری هێڵکاری بۆ شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، بڕیارە سبەی دووشەممە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک شەقامەکە بەربەست بکرێت.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان دەڵێت،" سبەی دووشەممە لە کاتژمێر 7:30ی بەیانی کاری هێڵکاری لە شەقامی بازنەیی مەلیک محمود ئەنجامدەدرێت، دەستپێک لە پردی دەباشان بەرەو ئاڕاستەی مزگەوتی نائیلە خاتون کارەکان ئەنجامدەدرێت و لەکاتی هێڵکاریکردنەکە شەقامەکە بەربەست دەکرێت".

ئەوەشیخستەڕوو، شۆفێران دەتوانن شەقامە خزمەتگوزارییەکەی تەنیشتی شەقامە سەرەکییەکە بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردنیان، کاری هێڵکارییەکە هەمان رۆژ تەواو دەکرێت و پاشان شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راشیگەیاند،" داوای لێبوردن لەهاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتی ببینە هۆی دروستبونی قەرەباڵغی و هەموو کات لە خزمەتی ئێوەدا دەبین بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری ".