شارپرێس:
لهپەیامێکی زۆر تونددا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاپهڕینى دژى گهندهڵىو گهندهڵكاران ڕاگەیاند، دهشڵێت، "عێراق پێدەنێتە ناو لاپەڕەیەکی نوێی مێژوییەوە"، هۆشداریدایە تەواوی بەرپرسانو ڕایگەیاند، "هێرشو دەستگیرکردنەکانی ئەمدواییە تەنها هێرشى یهكهمهو زنجیرەیەک ڕێکاری توندترو گەورەتری بەدوادادێت، سەردەمی پارێزبەندیی كۆتاییهاتوهو هیچ گەندەڵکارێک پارێزبهندیی نییە".
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران لەپهیامێكدا كه ڕاستەوخۆ دوای هەڵمەتە گەورەکەی دەستگیرکردنی بەرپرسان هات، ڕایگەیاند، "هیچ گەندەڵکارێک لەم حکومەتەدا نابێت خاوەنی هیچ جۆرە حەسانەو پارێزبەندییەک بێت".
زەیدی فەرمانی بەهەموو ئەوکەسانە کرد کە پارەی گشتییان دزیوە، دەستبەجێ بیگەڕێننەوەو وتی، "پارەی گەلی عێراق دەبێت بۆ خاوەنەکانی بگەڕێتەوەو ئێمە ڕاوی هەموو دزێکی سامانی گشتیی دەکەین".
لەپەیامێکی هاوشێوەی ڕاگەیاندنی جەنگ دژی گروپە چەکدارەکانو مافیاکان، عەلی زەیدی جەختیکردەوە، "هیچ هێزو چەکێک لەدەرەوەی دەوڵەت قبوڵکراو نییەو هێز بەتەواوی دەبێت تەنها لەژێر دەستی دەوڵەتدا بێت".
ئاماژەی بەوەشدا، هیچ بەرژەوەندییەکی کەسیو سیاسیی نییەو نایەوێت خۆی کاندیدبکاتەوە یان ماوەی سەرۆکایەتییەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵکو تەنها دەیەوێت ئەو دۆخە گەندەڵییە وهكو وتى، "بارودۆخەکە گەیشتوەتە ڕادەیەک کە چیتر قابیلی بێدەنگبونو قبوڵكردن نییە".
سەرۆک وەزیران پەیامێکی گەشبینی بەخشییە شەقامی عێراقیو بەڵماتێکی گەورەیدا کە حکومەتەکەی لەمساڵدا کاردەکات بۆ گرێبەستی بەرهەمهێنانی 25 هەزار مێگاوات لەوزەی کارەبا هاوشانی چاککردنی تۆڕەکان.
جەختیشیکردەوە، دۆخی کارەبا لەساڵی داهاتوەوە گۆڕانکاریی گەورە بەخۆیەوە دەبینێتو ڕوی لەهاوڵاتیان کردو وتی، "دڵنیابن، پاسەوانی زۆر دهستپاك هەن کە داکۆکی لەبەرژەوەندییو پارەکانتان دەکەن".
