شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى ئێران هه‌واڵى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبونه‌وه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاوكرده‌وه، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێران هاته‌ده‌نگ‌و ڕایگه‌یاند، "سازدانی کۆبونەوەکانی تیمی کاری تەکنیکی لەم هەفتەیەدا دوره له‌ڕاستیه‌وه".
کازم غەریب ئابادی بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "هیچ کۆبونەوەیەکی تەکنیکی بۆ گروپەکانی کار لەم هەفتەیەدا سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران بەرنامەڕێژیی بۆ نەکراوە".
ڕونیشیکردەوە، "گەڕی یەکەمی گفتوگۆ تەکنیکییەکان لەچوارچێوەی گروپەکانی کاردا، دوای ڕەخساندنی کەش‌و مەرجەکان‌و گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر کات‌و شوێنی ئەنجامدانیان سازدەکرێت، لەکاتێکدا ڕاوێژکارییەکان لەمبارەیەوە لەڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە بەردەوامن".