شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بەنوسراوی فەرمی دەرماڵەی پایەی بۆ پێكهاتە و پۆستە نوێیەكانی وەزارەت و فەرمانگەكان بەڕێوەبەرەكانیان ڕاگرت.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی كەڕۆژی 24ی حوزەیرانی 2026 دەرچوەو ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كراوە ئەوە ڕونكراوەتەوە، ئەگەر هەر پۆستێك لەبنەڕەت و پەیكەری رێكخستنی فەرمانگەكەدا هەبووبێت، ئەو كەسەی ئەو پۆستە وەردەگرێت دەرماڵەی پایەی بۆ خەرج دەكرێت، هەروەها هەر فەرمانبەرێك لەشوێنی فەرمانبەرێكی دیكە لەو پۆستەدا دەستبەكاربێت بەهەمان شێوە دەرماڵەی پایەی بۆ خەرج دەكرێت.
وەك لەڕونكردنەوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتوە پێكهاتەو پۆستە نوێیەكان لەوەزارەت و فەرمانگەكان بەڕێوەبەرەكانیان دەرماڵەی پایەیان بۆ خەرج ناكرێت، واتا هەر بەڕێوەبەرایەتییەك، بەش و هۆبەیەك لەپێكهاتەی نوێی وەزارەت و فەرمانگەكاندا بێت ڕەزامەندی دەرچونی لەدوای مانگی سێی ساڵی 2025ەوە درابێت ئەوا دەرماڵەی پایەی بۆ خەرج ناكرێت.