زەیدیی دوایین مۆڵەت دەداتە گروپە چەکدارەکان

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حکومەتی عێراق وەك دوا مۆڵەت مۆڵەتێکی 90 ڕۆژەی بۆ گروپە چەکدارەکانی ناو عێراق دیاریکرد تا چەکەکانیان ڕادەست بکەن.


حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو گروپە چەکدارەکان ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت لەو وادە دیاریکراوەدا کۆتایی بەدۆسیەی چەکی دەرەوەی یاسا لەعێراقدا بهێنن. 

ئامانج لەم هەنگاوە سنووردارکردنی چەکە لەدەستی حکومەت و پاراستنی سەروەریی یاساو شکۆی دامەزراوە ئەمنییەکان.

وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆژی 30-09-2026 وەک دوایین مۆڵەت دیاری کراوە، چونکە لەو ڕێکكەوتەدا ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش کۆتایی دێت و چیتر بیانویەک بۆ مانەوەی چەک لەدەست گروپەکاندا نامێنێت.

عەبودی هۆشداریشیدا کە دوای ئەم وادەیە، هەر چەکێک لەدەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتدا بێت ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی توند دەبێتەوە.