دەست بەسەر 11 ملیۆن دۆلار و چوار ملیار دیناری بریکاری وەزیری نەوتدا گیراوە

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ عەلی مەعاریج، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن، دەست بەسەر 11 ملیۆن دۆلار و چوار ملیار دیناردا گیراوە.


ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی رونیکردەوە کە لەئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەگەڵ تۆمەتباری راگیراو عەلی مەعاریج سوەیدج بەهادلی، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن، دەستبەسەر بڕی 11 ملیۆن دۆلار و چوار ملیار دینار و ژمارەیەک مۆڵکی ناوبراودا گیرا ".

ئەوەشیخستەڕوو، هێشتا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.