شارپرێس:
پاسێكی گەشتیاری لەرێگەی توركیا بۆ سلێمانی و كەركوك توشی ڕوداوی هاتوچۆ دەبێت و بەهۆیەوە 10 گەشتیارلا خەڵكی كەركوك برینداربون.
ئەمڕۆ هەینی لەکاتی گەڕانەوەدا پاسێكی گەشتیاری كەماوەی هەفتەیەكە لەتوركیان، کاتژمێر 04:30 خولەکی ئێوارە پاسەکەیان لەنزیک شاری ئاق سەرای لەڕێڕەوی خۆی لایداوەو توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوو.
میدیاكانی توریكا ئاشكرایانكردوە، كە بەهۆی ڕوداوەکەوە 10 سەرنشین لەکۆی 30 سەرنشین کە هەمویان هاوڵاتی پارێزگای کەرکوکن بریندار بون، ئێستا چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانەیەک لەشاری ئاق سەرای وەردەگرن.