مامۆستایه‌ك ده‌ستگیركرا كه‌ كارى په‌رستاریشى كردوه‌

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافە لەبەغدا، ئاشكرایكرد، مامۆستایەکی دەستگیرکردوە کە خۆی وەک یاریدەدەری پزیشکی (برینپێچ) ناساندوە.


پۆلیسی ڕەسافە لەبەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندوە، "مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئەلخەنسا توانیویانە کەسێک (کە پیشەی مامۆستایە) دەستگیربکەن بەهۆی ئەوەی خۆی وەک برینپێچ ناساندوەو بەبێ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی فەرمی، لەناو دوکانێکدا لەناوچەی (کەمالییە) لەڕۆژهەڵاتی بەغدا خەریکی کاری برینپێچی بوە".

لەبەشێکی دیكه‌ى بەیاننامەکەدا هاتوە، " مامۆستاکە بڕێک دەرمان‌و پێداویستی پزیشکیشی پێبوەو دەستی بەسەرداگیراوە، تۆمەتبارەکە ڕاگیراوەو ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لەدژی گیراوەتەبەر".