شارپرێس:
لەیەکەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانى یەکێتیى سۆڤێتى پێشودا، چاوەڕوانی ئەوە نەدەکرا کە ساڵانێک تێپەڕێت تا شێوازی بیرکردنەوەو کەسایەتى سەربازێک بگۆڕێت، لەبری ئەوە، لەهەندێک ڕاهێناندا تەکنیکە دەرونییەکان بەکاردەهێنرا بۆ دروستکردنى گۆڕانکاریى خێرا لەدۆخە پڕ فشارەکاندا.
شەوی یەکەم ـ دیزاینکردن
پێش خەوتن، بەوردیی لەسەر پارچە کاغەزێک کەسەکە دەینوسی کەدەیەوێت ببیت بە چ جۆرە کەسێک؛ چۆن بیردەکاتەوە، چۆن هەڵسوکەوت بکاتو چۆن لەژێر فشار بڕیاربدات، ئامانج لەم مەشقە ئەوەبوو، وێنەیەکی ڕون لەسەر خودی داهاتوى لەمێشکا دروستبکات.
بەیانی ڕۆژی یەکەم ـ چالاککردن
هەر کە کەسەکە لەخەو هەڵدەستا، ئەو دەقەى بەدەنگی بەرز دەخوێندەوە.
شەوی دوەم ـ نوسین بەشێوەی ئەوە کە لەڕاستیدا دەبێت ببێت
داهاتوەکەت وەک ئارەزوو مەنوسە (دەمەوێت...)، بەڵکو وەک ڕاستییەک بنوسە (من خاوەنى ...).
بۆ نمونە: بازرگانییەکەم ئەم بڕە داهاتە دروستدەکات، من ئەمجۆرە پەیوەندییە دروستدەکەم، ئەم شێوازە لەزانستی دەرونناسیدا بەهۆکاری پشتگیریی لەئامانجو ئاراستەکردنی سەرنج ناسراوە، لەبەرئەوەى کە مێشک ڕاستیو خەیاڵ بەتەواوی لێک جیاناکاتەوە.
بەیانی ڕۆژی دوەم ـ وێنەسازیی
ئەوەی نوسراوە دەخوێنرایەوە، پاشان بۆ سێ خولەک کەسەکە چاوەکانى دادەخاتو بەوردی خۆى لەو دۆخەدا وێنا دەکات؛ دەنگەکان، بۆنەکان، هەستە جەستەییەکانو وردەکارییەکان لەخەیاڵیدا وێنەسازى دەکاتەوە، ئەم مەشقە دەتوانێت هاوکاریی بکات لەزیادکردنی تەرکیز بۆ گەیشتن بەئامانج.
شەوی سێیەم ـ ناسینەوەی بەربەستەکان
هەموو ئەو شتانە دەنوسرا کە ڕێگریى لەپێشکەوتن دەکەن، وەک (ترس، تەمبەڵی، گومان لەخود)، پاشان، بۆ هەر یەکێکیان وەڵامێک دەنوسرا.
بۆ نمونە (لەبری من دەترسم، دەنوسرا: لەگەڵ بونی نادڵنیایی، هەنگاو دەنێم).
بەیانی ڕۆژی سێیەم ـ دەستپێکردن
هەموو ئەوەی نوسرابوو لەسەرەتاوە دوبارە دەخوێنرایەوەو کەسەکە هەموو هەنگاوەکانى پێشوترى دەهێنایەوە پێشچاو، ئەم مەشقانە ئەگەر ڕاهێنانی بەردەوامى لەگەڵ بێت، کاریگەرییان زیاتر دەبێت.
