ئه‌وكه‌سانه‌ى له‌ده‌روازه‌یه‌كى فه‌رمى سه‌رانه‌یان له‌هاوڵاتیان ده‌سه‌ند ده‌ستگیركران

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند، شه‌ش فەرمانبەریان لەدەروازەیەکی گومرگی له‌نێوان هه‌ولێرو كه‌ركوك ده‌ستگیركردوه‌ بەتۆمەتی سەرانەسه‌ندن‌و سوکایەتیكردن بەهاوڵاتیان.


دەستەكه‌ ئاشكرایكردوه‌، لەئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، شەش فەرمانبەریان لەدەروازەیەکی گومرگی نێوان پارێزگاکانی کەرکوک‌و هەولێر دەستگیرکردوە.

له‌بەیاننامەیەکدا دەستەی دەستپاکی نوسیویه‌تى، "ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن ستافی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی کەرکوک‌و لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەر جێبەجێکراوە، فەرمانبەرە دەستگیرکراوەکان تۆمەتبارن بەوەی کە بەئەنقەست ڕێگرییان لەڕاییکردنی مامەڵەی گومرگی هاوڵاتیان کردوەو کارەکانیان دواخستون".

ئاماژە به‌وه‌شكراوه‌، ئەو فەرمانبەرانە هاوڵاتیانیان ناچارکردوە پارەیان پێبدەن (سەرانەو بەرتیل) لەبەرامبەر ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، سەرەڕای ئەوەی مامەڵەکانیان یاسایی‌و بێخەوش بون".

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان به‌گوێره‌ى بڕیاری ژمارە (160ی ساڵی 1983) ڕادەستی دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەندکراون، تاوەکو ڕێکارە یاساییەکانیان لەبەرامبەر بگیرێتەبەر.