لەحه‌وت ڕۆژدا 11 بومه‌له‌رزه‌ له‌عێراق تۆمارکراون

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 941 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی عێراق (بەشی چاودێری بومه‌له‌رزه‌) ڕایگەیاند، لەماوەی ته‌نها هەفتەیه‌كدا 11 بومه‌له‌رزه‌ لەناوچەکە تۆمارکراون، کە چواریان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەناوخۆی خاک‌و سنوری عێراقدا بون.


به‌گوێره‌ى بەیاننامەیەکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەم بومەلەرزانە لەماوەی نێوان (7 تا 14)ى تەمموز تۆمارکراون، هێزی بومەلەرزەکان به‌پێوەری ڕێختەر لەنێوان (1.3 بۆ 2.9) پلەدا بون کە بەلەرینەوەی سوک‌و کەم مەترسی دادەنرێن.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، چوار لەو بومەلەرزانە لەناوخۆی سنوری عێراقدا ڕویانداوەو ئەوانی دیكه‌ش لەناوچە سنورییەکانی دراوسێ بون کە کاریگەرییان لەسەر ناوچەکە هەبوە.