شارپرێس:
سوپای پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئهمڕۆ چوارشهممه، بۆردومانکردنی چەند بنکەیەکی ئەمریکی لەناوچەکەدا ڕاگەیاند.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لەزارى بهرپرسانى باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێرانهوه بڵاویکردوهتهوه، "شەپۆلێکی نوێی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان (درۆن) دژی بنکەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا ئەنجامداوە".
پاسداران زانیاری ئاشكراكردوه، "بۆ جاری دوەم، بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کەرەستەو کەلوپەلی سەربازیی سوپای ئەمریکامان لەبنکەی (ئەزڕەق) لەئوردن کردوەتە ئامانج".
هاوکات، وتوشیهتى، "ناوەندێکی سوپای ئەمریکامان لەبەندەری (عەبدوڵڵا) لەکوهیت تێکشکاندوەو دامەزراوەکانی بەلەمی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکامان لەبەحرەین کردوەتە ئامانج".
ئەم ڕوداوانە دوای ئەوەدێن، لەچەند کاتژمێری ڕابردودا، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران توشی گرژییەکی سەربازیی مەترسیدار بونەوە، بەجۆرێک کە هێزەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان کردەسەر چەند ئامانجێکی ئێرانی.
تاران بەهێرشکردنەسەر بنکەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی واشنتۆن لەناوچەکەدا وەڵامیدایەوە، ئەمەش ئاگری گرژییەکانی لەدەوروبەری گەروی هورمزی ستراتیژیی خۆشکردەوەو بوە هۆی هەڕەشە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئاگربەستە لەرزۆکەی کە لەناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ڕابردودا لەنێوان هەردولادا واژۆکرابوو.
