هاوبەشییەکی ستراتیژیی نوێ؛ واژۆکردنی 18 ڕێککەوتننامەی نوێ لەنێوان بەغداو واشنتۆن‌و دامەزراندنی سندوقێکی گەشەپێدان بەبەهای ترلیۆنێک دۆلار

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3487 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عێراق زیاتر لە18 ڕێککەوتننامە لەبوارە جیاجیاکاندا لەگەڵ ئەمریکا واژۆدەکات‌و ئاماژەی بەوەشکردوە، چەندین ڕێککەوتنی دیكه‌ ئامادەن‌و بەمزوانە واژۆدەکرێن.


سەرچاوەکە ڕایگەیاندوە، سەردانەکەی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن، دەبێتە هۆی واژۆکردنی زیاتر لە 18 ڕێککەوتنی هاوبەشی لەبوارەکانی سیاسەت، ئابوریی، پیشەسازیی، وزە، نەوت، خوێندن، تەندروستیی، وەبەرهێنان‌و پڕچەککردندا، ئەمەش هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر دەکات.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، عێراق هەوڵدەدات سندوقێکی گەشەپێدان لەیەکێک لەبانکە ئەمریکییەکان‌و دەرەوەی بانکی فیدراڵی دابمەزرێنێت.

به‌گوێره‌ى زانیارییە سەرەتاییەکان، بودجەی ئەم سندوقە لەڕێگەی داهاتی هەناردەکردنی 500 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ ئەمریکا دابیندەکرێت، کە بەهای پارەکەی دەگاتە یه‌ك ترلیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی بودجەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان‌و ژێرخان، بەتایبەت پڕۆژەکانی کارەبا.

مانگی ڕابردوش حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە سندوقێکی گەشەپێدان بەبەهای 150 ملیار دۆلار بەگرەنتی نێودەوڵەتیی دابمەزرێنێت بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری ئابوریی لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە.