شارپرێس:
ڕۆژنامەی فاینناشاڵ تایمزی ئەمریکی ئاشکرایکردوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەدوای بژاردەکانی ڕووخاندنی ڕژێمی ئێراندا دەگەڕێت.
ڕۆژنامە ئەمریکیەکە ئاشکرایکردوە، بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەستیان بەتاوتوێکردنی بژاردەکانی ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران کردوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی بەردەوامیی هێرشە سەربازییەکانیانەوە تەواوی هەوڵە دیپلۆماسییەکان پەکخراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، ئەمریکا لەسەر داڕشتنی پرۆژەیەک کاردەکات کە بە"پلانی A" ناوزەندکراوە؛ ئەم پلانە کۆمەڵێک بڕگە لەخۆدەگرێت، لەوانە هاوکاریکردنی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و جوڵاندنی ڕاپەڕینی ناوخۆیی لەگەڵ بەردەوامیی بۆردومانەکان.
هێرشە سەربازییەکانی واشنتۆن بۆسەر ئێران بۆ ماوەی 10 ڕۆژە بەردەوامن کە ئاگربەستی کاتیی نێوانیانی پێشێلکرد؛ ئەمەش دوای ئەوەهات تاران لەگەروی هورمزدا هێرشیکردەسەر دوو کەشتی.