لە بەغدا دەست بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی درۆندا گیرا

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستبەسەردا گرتنی کارگەیەکی دروستکردنی درۆن و دەستگیرکردنی سێ کەس بەو تۆمەتە رادەگەیەنێت.


دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای هەوڵێکی وردی هەواڵگیری،  ئەمڕۆ لە بەغدا دەست بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی درۆندا گیرا، کە 25 پارچەی پێکەوەنراوى درۆن و چەند کەرەستەیەکی دروستکردنی درۆنی تێدا بوە ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم ئۆپراسیۆنە بەسەرپەرشتی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سێیەمی تایبەتمەند ئەنجامدراوە و سێ کەس دەستگیرکراون، کە تۆمەتبارن بە تێوەگلانیان لەو دۆسیەیە.


 دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی باسی لەوەشکرد، پێش تەواوکردنی کاری دروستکردنی ئەو درۆنانە هەوڵەکە پوچەڵکراوەتەوەو تۆمەتباران دەستگیرکراون و رێکاری یاساییشیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.