شارپرێس:
واشنتۆن بۆ یەکەمجار پەردە
لەسەر قەبارەی زیانەکانی لادەبات، پنتاگۆن بەفەرمی دان بەوەدا دەنێتن تهنها لەم
مانگەدا نزیکەی 100 سەربازی ئەمریکی لەناوچەکەدا برینداربونو چەند سەربازێکی دیكهشیان
لەئەنجامی هێرشە موشەکیو درۆنییەکانی ئێران لەعێراق (ههرێمى كوردستان)و ئوردن
کوژراون، ئەمەش دابەشبونی توندی لە ناو کۆنگرێسدا دروستکردوە.
تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس-ی
ئەمریکی لەزاری چەند بەرپرسێکی باڵاوە بڵاویکردەوە، لەم مانگەدا نزیکەی 100 سەربازی
ئەمریکی بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەیان لەناوچەکەدا
برینداربون.
شۆن بارنێڵ وتەبێژی فەرمیی
پنتاگۆن (وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا) لەبەیاننامەیەکدا بۆ ئەو تۆڕە ئەمریکییە ڕاستی
ژمارەکانی پشتڕاستکردەوەو دانی بەوەدانا، لە 7ی ئهم مانگهوه تائێستا، نزیکەی
100 کارمەندی سەربازیی وڵاتەکەیان بەئاستی جیاواز توشی پێکانو برینداریی بون.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژنامەی
وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی وردەکاریی نوێی لەسەر ئەو هێرشانە ئاشکراکردوه کە هێزەکانی
ئەمریکایان کردوەتە ئامانج؛ ڕۆژنامەکە نوسیویهتى، بنكهى ئاسمانیی (موفەق ئەلسەلتی)
کە بەبنكهى (ئەزرەقیش) دەناسرێتو گەورەترین بنکەی سەربازیی ئاسمانیی شانشینی
ئوردنە لەڕوی ڕوبەرەوە، سێ هێرشی موشەکیی لهلایهن ئێرانهوه كراوهتهسهر، یەکێک
لەهێرشەکانیش بەستەرو یەکەی نیشتەجێبونی سەربازە ئەمریکییەکانی پێکاوەو بوەتە هۆی
کوژرانی دوو سەرباز، هاوكات پاشماوەو پارچەى موشهكهکانی ههمان ئهو هێرشه، بەر
هۆڵی وەرزشیی بنکەکە کەوتوەو ئهمهش بوهته هۆى برینداربونی چەندین سەربازی دیكهى
ئهمریكى.
لەلایەکی دیكهوه، فەرماندەیی
ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لەچوارچێوەی دانپێدانانی فەرمی بەقەبارەی زیانەکانیاندا
ڕایگەیاند، لەئەنجامی هێرشەکانی ئەمدواییەی ئێراندا بۆسەر بنکەکانیان، چەند سەربازێکی
دیكهیان لەعێراق (ههرێمى كوردستان)و ئوردن کوژراونو برینداربون.
سێنتکۆم ڕونیکردوهتهوه،
ڕۆژی شەممە 18ی تەمموز، سەربازێکی ئەمریکی کوژراوەو یهكێكى دیكهش برینداربوە، ئەمەش
لەکاتی هەوڵدان بۆ پوچەڵکردنەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ئێرانی (درۆن) لەههرێمى
كوردستانى عێراق، پێشتریش لە 17ی ئهم مانگهدا، فەرماندەییەکە دانی بەکوژرانی سێ
سەربازی دیكهدا نابوو لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لەئوردن.
سەرەڕای ئەوەی ئیدارەی
ئەمریکاو فەرماندەیی ناوەندیی بەردەوامن لەشاردنەوەی توندی وردەکاریی تەواوی ئەو زیانانەی
بەهۆی هێرشە یەک لەدوای یەکەکانەوە بەهێزەکانیان دەگات، بەڵام هاوکات لەگەڵ چڕبونەوەی
ئەم لێدانانە، شەپۆلێکی توڕەییو دابەشبونی توند لەناوەندە سیاسییەکانی ناوخۆی ئەمریکادا
دروستبوە؛ بەجۆرێک کە فشارو داواکاریی پەرلەمانتاران (کۆنگرێس) بۆ ڕاگرتنی شەڕو
گرژییەکان لەگەڵ ئێراندا ڕوی لەزیادبونکردوە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لەکوژرانی زیاتری
سەربازانی وڵاتەکەیان.
