شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی دەڵێت "لەدوو چالاكییدا، توانیان دەستبەسەر بڕی (٢٥) هەزار دەنك حەبی هۆشبەر و (٢١) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەمفیتامین (كریستاڵ) لەسنووری شاری سلێمانی بگرن".
لەچالاكی یەكەمدا لەڕۆژی ٢٠٢٦/٧/١٨لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەشاری سلێمانی دەستگیركران و دەستبەسەر بڕی (٢٥) هەزار دەنك حەبی هۆشبەرگیرا كە بەشێوەی قاچاغ بەمەبەستی ساغكردنەوەی هێنرابووە شاری سلێمانی.
لەچالاكی دووەم: لە ڕۆژی ٢٠٢٦/٧/١٩ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەستبەسەر بڕی (٢١) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەمفیتامین (كریستاڵ)ی وشك و شل بگرن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ٢٥ لەیاسای ماددەهۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان ژمارە ١ی سالی ٢٠٢٠ ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە".
