ئەمریكا رەنگە چەكی ئەتۆمی لەدژی ئێران بەكاربهێنێت

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1383 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

شارەزایانی ڕوسیا هۆشدارییان دا كە قۆناغی سێیەمی ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێران دەكرێت ببێتە هۆی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی.

قۆناغی نوێی شەڕی نێوان هاوپەیمانی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ میحوەرەكەی ئێران شرۆڤەكاران لە مۆسكۆ بە قۆناغی سێیەمی شەڕی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسفی دەكەن  و هۆشداری لە مەترسیداری ئەم قۆناغە دەدەن.

شرۆڤەكارانی روسی دەڵێن، تا ڕۆژی یەكشەممە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٦ بێتوانایی واشنتۆن لە ملكەچپێكردنی تاران لە ڕووی سەربازییەوە دوای هەشت شەوی یەك لە دوای یەك لە بۆردومان دەركەوتووە، دەكرێت ئەمە ببێتە هۆی ئەوەی ئیدارەی ئەمریكا بیر لە بژاردەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی تاكتیكی بكاتەوە.

بەوتەی شرۆڤەكارانی روسی، ئەو هۆشدارییە ئەمنییە جیهانییەی لەم دواییانەدا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە دەرچووە، كە داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریكی كردووە زیاتر لە پانزە وڵاتی ناوچەكە چۆڵبكەن، لەوانە میسر، سعودیە، عێراق و كوێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە پنتاگۆن بیر لە سیناریۆیەك دەكاتەوە كە وێرانكارییەكی بەرفراوانی تێدابێت و پەرەسەندنێك كە ڕەنگە لە ژێر كۆنتڕۆڵ دەربچێت و بۆ دەرەوەی ناوچەكە درێژببێتەوە.