لەسیستان و بەلوچستان مەلایەكی سوننە كوژرا

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:


ئەمڕۆ دووشەممە، چەند چەكدارێكی نەناسراو شێخ محەمەد ئەنوەر ڕیگی، وتارخوێنی مزگەوتێكیان لە شارۆچكەی سنووریی میرجاوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران كوشت.

ئاژانسی هەواڵی (ئیرنا) بڵاویكردەوە، فەرمانڕەوای میرجاوە ئەو ڕووداوەی بە "هێرشێكی تیرۆریستی" وەسف كرد.

بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشكردووە، لێكۆڵینەوە دەكرێت و داوایان لە دانیشتووانی ناوچەكە كردووە ئارام بگرن و ئاماژەیان بەوە كردووە كە مەبەست لە هێرشەكە بۆ تێكدانی سەقامگیری و ئاسایش و هاندانی دووبەرەكیی تائیفی بووە لە پارێزگای سیستان ‌و بەلوچستان.

ئەم پارێزگایە كە یەكێكە لە هەژارترین پارێزگاكانی ئێران و شوێنی دانیشتووانی بەلوچی سوننەیە، لە مێژە توندوتیژیی بەردەوام لە نێوان چەكدارانی ئیسلامی یان نەتەوەیی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و هێزە حكومییەكاندا تێیدا روودەدات.