شارپرێس:
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی بەنزینی حکومی بهگوێرهى بڕیارە فەرمییەکان جێبەجێدەکرێتو بەنزینی بازرگانیی نۆرماڵیش بە 850 دینار دەگاتە دەستی هاوڵاتیان.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لهڕونکردنەوەیهكدا ئاماژەی بەوەکردوە، "بڕیاری دیاریکردنی نرخی بەنزینی حکومی لەپارێزگای سلێمانی، چ لەڕابردوداو چ ئێستاش، بۆ ئەو بڕە سوتەمەنییەی لەلایەن حکومەتەوە دابینکراوە، بەتەواوی جێبەجێکراوە".
جەختیشیکردوەتەوە، "پارێزگاکە پابەندە بەو بڕیارەوە بۆ هەر بڕە بەنزینێک کە بەفەرمی بگاتە دەستیان؛ دواتریش لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوتو کانزاکانی سلێمانییەوە بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا دابەشدەکرێتو بەنرخی فەرمیی دیاریکراو بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت".
سەبارەت بەنرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی، پارێزگاری سلێمانی ڕونیکردوەتەوە، پاڵاوگە گەورەکان لەژێر چاودێریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا نرخەکە دیاریدەکەن.
ئهوهشى وتوه، "لەگەڵ گەیشتنی بڕی پێویست بەو نرخە نوێیە، بەمەرجی دەستەبەرکردنی کوالێتیی بەرز، زیادکردنی بڕەکەی لەبازاڕداو پاراستنی مافی یاسایی قازانجی دارایی بەنزینخانەکان، بڕیاروایە بەنزینی نۆرماڵ بە 850 دینار بههاوڵاتیان بدرێت".
لەکۆتاییدا، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاندوە، "هەمولایەک سەرپشکو ئازادکراون کە بەنزینو سوتەمەنی لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هاوردەی بازاڕەکانی کوردستانو بەتایبەت سلێمانی بکەن، بەو مەرجەی پابەندی ڕێنماییو کوالێتیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بنو لەژێر چاودێریی لایەنە فەرمییە پەیوەندیدارەکاندا لەبازاڕەکاندا بیفرۆشن".
دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردودا نرخی بەنزین لەبازاڕەکانی ههرێم ڕوی لەبەرزبونەوەی زیاترکردبوو بهتایبهت لهههولێرو دهوروبهرى، حكومهتیش بڕیاریداوه بهدابهزاندنى نرخهكه بۆ 850 دینار، پارێزگارى سلێمانیش لهڕێگهى ئهم ڕونكردنهوهیهوه جهختدهكاتهوه، ئهوانیش پابهندن بهو نرخه بهو مهرجهى سوتهمهنى پێویست بگاته دهستیان، تائهوكاتهش ناتوانن پابهندى بڕیارهكه بن.
