زانیاریی لەبارەی هێرشە موشەکییەکانی ئەمشەوی سەر هەولێر بڵاوکرایەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1905 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک لەمەوبەر چەند دەنگێکی بەهێز لەسنوری پارێزگای هەولێر بیستران، پارتی ئازادی کوردستانیش دەڵێت، بە دوو موشەک هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکیان، بەڵام بەر لەپێکانی ئامانجەکەی موشەکەکان تێکشکێنران.


پارتی ئازادی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" کاتژمێر 20:30ی ئەمشەو  بە دوو هاژەک (موشەک)ی بالستیی یەک لەدوای یەک، هێرشکرایەوە سەر بارەگای چەمشاری سپای میللیی کوردستان لە نزیک دارەشەکران".

ئەوەشخراوەتەڕوو، هاژەکەکان بەر لە پێکانی ئامانجەکەیان لە لایان سیستەمی بەرگرییەوە لە ئاسمان تێکشکێنران.