زەیدیی لەڕاوێژکارێکی خامنەیی توڕەیەو هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی بۆ تاران دەکات

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لێدوانێکی عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژكاری رابەری باڵای ئێران لەبارەی سەردانەکەی عەلی زەیدیی بۆ ئەمریکا کاردانەوەی زۆری لەناوخۆی عێراقدا لێکەوتەوەو بەهۆیەوە زەیدیی هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی بۆ تاران دەکات، کە بڕیارە سبەی پێنجشەممە ئەنجامی بدات.


عەلی ئەكبەر ولایەتی، راوێژكاری موجتەبا خامنەیی بۆ كاروباری نێودەوڵەتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران، لە كاتی سەردانەكەی زەیدی بۆ ئەمریكا، لە وتارێكدا ئاماژەی بەوە كردبوو زەیدی بێ ئەزموونەو سەردانەكەی بۆ ئەمریكا شەرمەزارییە.

سەرمەد بەیاتی، شرۆڤەكاری سەربازی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەرپرسانی عێراق بە ئێرانییەكانیان راگەیەند ئەگەر لە بەیاننامەیەكدا بەروونی نەڵێن ئەو قسانە بۆچونی تاران نییە و بۆچونی شەخسی ولایەتییە، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانەکەی بۆ ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە.

وتیشی،" زەیدی بەنیاز بوو لە دوای قەتەر بچێتە ئێران، بەڵام دوای قسەكانی ولایەتی گەڕایەوە بۆ بەغدا ".

ئەو شرۆڤەكارە عێراقییە باسی لەوەشکرد،" بۆ رۆژی دواتر عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی بە فوئاد حسێنەوە كردو پێی راگەیاندوە کە قسەكانی عەلی ئەكبەر ولایەتی گوزارشت لە بۆچونی خۆی دەكات و پەیوەندی بە بۆچونی فەرمی ئێرانەوە نییە ".