شارپرێس:
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمارتی) ڕایگەیاند، شاندێكیان جارێكی تر بۆ دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجەلان به‌ره‌و دورگه‌ی ئیمراڵی به‌ڕێكه‌وتوه، كه پێكهاتوه له (پەروین بوڵدان، مەدحەت سەنجەر، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ).
بڕیاره ئه‌مڕۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان ڕاگه‌یه‌ندراوێك بۆ ڕایگشتی بڵاوبكەنەوە، سه‌باره‌ت به‌دواین قسه‌ی ئۆجەلان تایبه‌ت به (یاسای چوارچێوه) كه وه‌ك بنه‌ما بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی كورد له‌توركیا ته‌ماشا ده‌كرێت و بڕیاره تێیدا چاره‌نوسی سه‌ركرده‌و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دیاری بكرێت.
میدیای نزیك له‌قه‌ندیل هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی شاندی ئیمراڵین ڕایگه‌یاند" له كۆتا دیداری رێبه‌ر ئۆپۆدا له 20ی ته‌موز، سازانێک لەسەر ڕەشنوسی یاسای چواڕچێوە دروستبوو، ڕێبەر ئاماژەی بەوەداوه هەرچەندە کەموکوڕی هەیە بەڵام سه‌ره‌تایه‌كه بۆ کردنەوەی دەرگاكه".
میدیاكه ده‌شڵێت، وێرای ئەو سازانە، بەگوێرەی زانیارییەکان (ئاکەپە) کە ڕەشنوسی یاسای چوارچێوە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا دەکات، هەوڵی ئەوە دەدات بەگوێرەی عەقڵییەتی خۆی ڕەشنوسەکە ئامادەبکات و گوێ بەسازانەکەی ئیمراڵی نەدات.
هاوكات، میدیاكان ئەوەشیان ئاشكراكردوە، بەگوێرەی زانیارییەکانیش دەمپارتی ڕەشنوسەکەی (ئاکەپە)ی ڕەتکردوەتەوە کە بەشێکی بەشێوەی زارەکی بەدەمپارتی ڕاگەیاندرابوو.
ئەمە لەكاتێكدایە، ڕەشنوسی یاسای چوارچێوە کە بڕیاربوو ئەم هەفتەیە ببرێتە پەرلەمان، توشی دواکەوتن بوە، چونکە هاوپەیمانی دەسەڵات (ئاک‌پارتی و مەهەپە) سورن لەسەر ئەوەی کە گەڕانەوەی گەریلاکان و کەسانی تاراوگەنشین و زیندانەکان دەبێت بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو و لەڕێگەی سێ قۆناغەوە بێت (ساڵێک بۆ گەڕانەوە، سێ ساڵ بۆ ئازادیی مەرجدار، و پێنج ساڵیش قەدەغەی تەواوی کاری سیاسی)، بەمەرجێک تەنانەت دوای تەواوکردنی چاودێریش مافی خۆپاڵاوتن و پۆستی حیزبی‌یان نەبێت.