شارپرێس:
سەرچاوەیەک لە حەشدی شەعبی ئاشکرای کردووە کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ڕێنمایی توندی دەرکردووە بۆ چۆڵکردنی تەواوەتی بارەگا و پێکهاتەکانی لە پارێزگاکە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر هێرش یان لێدانێکی ئاسمانیی گریمانکراوی ئەمریکا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ڕێنماییەکان داوایان لە شوێنە هەستیارەکان کردووە بە پەلە شوێنی جێگرەوە بدۆزنەوە و هێزەکانیانی تێدا جێگیر بکەنەوە، لەگەڵ هێشتنەوەی پاسەوانی زۆر کەم کە بۆ هەر بینایەک لە 1 یان 2 پاسەوان تێپەڕ نەکات تاوەکو لە کاتی هێرشکردندا زیانی گیانی نەبێت.
هاوکات عەلی زەیدی، سەرۆکی حکومەت و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانی کردووە ئاستی ئامادەباشی لە تەواوی یەکە سەربازییەکاندا بەرز بکرێتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و سعودیە هێرشی وردیان کردووەتە سەر ژمارەیەك لە کۆگاکانی چەک و شوێنە لوجیستییەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی