شارپرێس:
ڕۆژنامەی "هەمشەهری" ئێرانی لەڕاپۆرتێکی ڤیدیۆییدا لەتیلیگرام، هۆکارە سەرەکییەکانی بڵاونەکردنەوەی هیچ تۆمارێکی دەنگیی بۆ موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی ئەو وڵاتە، بەوردی ئاشکراکردوەو ڕایگەیاندوە، ترسێکی زۆر هەیە کە لەلایەن دەزگاکانی هەواڵگرییەوە لەبەدواداچون بۆ دەنگەکەی بکرێت.
بهگوێرهى ڕاپۆرتەکە، ئامێرە پیشەکییەکانی هەواڵگریی توانایان هەیە لەڕێگەی پێنج تەوەرەی سەرەکییەوە شوێنپێی دەنگەکان هەڵگرنو شوێنەکەی ئاشکرابکەن کە تەوەرەی یهكهم باس لەوەدەکات، هەر ژورێکی داخراو خاوەنی پەنجەمۆری دەنگیی تایبەت بەخۆیەتیو قەبارەو وردەکاریی شوێنەکە دەردەخات.
تەوەری دوهمیش، پشت بەفریکوێنسیی تۆڕی کارەبا دەبەستێت کە لەڕێگەیەوە کات، ساتی وردو تەنانەت بەشی دیاریکراوی خەتی کارەبای شوێنەکە ئاشکرادەبێت.
لهبارهى تەوەری سێیهمیشهوه، تیشکخراوهتهسهر مایکرۆفۆنو ئامێرەکانی تۆمارکردن، چونکە مایکرۆفۆنی مۆبایل فرێکوێنسییە نزمەکان دەشکێنێتو کەرەستە کوالێتی نزمەکانیش تێکچونێکی دەنگی دروستدەکەن کە دەبێتە پەنجەمۆری ئامێرەکە.
سهبارهت بهتەوەری چوارهم، ئاماژە بەدەنگی سیستەمەکانی هەواگۆڕکێ، موهلیدەکانو ئامێرەکانی ساردکەرەوە دەکات کە تایبەتمەندیی شوێنەکە دەردەخەن.
لەکۆتاییدا، تەوەرەی پێنجهمیش باسی ڕەنگدانەوەی شێوازی بۆریی دەنگی مرۆڤو نمونەی هەناسەدان، کاتی پشودان لەنێوان وشەکاندا، دۆخی جەستەیی، لێدانی دڵو ڕێژەی فشاری دەرونیی قسەکەر دەکات، کە ئەمەش هۆکاری سەرەکیی پاراستنی ئەمنیەتییە.
