وەزیری دارایی عێراق داوایەكی بەپەلە دەكات

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2034 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دارایی عێراق داواکارییەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکات بۆ ئەوەی میوانداریی بکرێت، سەبارەت بەڕونکردنەوەی بارودۆخی ئابوری و ئەو ئاستەنگانەی کە ڕوبەڕوی وڵات دەبنەوە.


وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فالح ساری وەزیری دارایی، داواکارییەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردووە، بەمەبەستی میواندارییکردنی لەنزیکترین دانیشتنی پەرلەماندا.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، مەبەستی وەزیر لەم داواکارییە بۆ خستنەڕوی وردەکاریی بارودۆخی دارایی و ئابوری عێراق و ڕونکردنەوەی گرنگترین ئەو ئاستەنگە داراییانەیە کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچەکە دروستبون.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری دارایی جەختی کردوەتەوە کە وەزارەتەکەی دەیەوێت وێنەیەکی ڕاست و ورد لەسەر ڕاستییە داراییەکان و ئەو ڕێوشوێنانەی گرتویانەتەبەر، پێشکەشی نوێنەرانی گەل بکات؛ ئەوەش لەپێناو دڵنیابونەوە لەجێبەجێکردنی پابەندبونە بنەڕەتییەکانی دەوڵەت و بەردەوامبونی پڕۆگرامەکانی ڕیفۆرمی دارایی و کارگێڕی.