شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى زیاتر له166 په‌رله‌مانتار نوسراوێكیان به‌واژۆی خۆیان
ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ هه‌نگاوى به‌په‌له له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانى
به‌نزین له‌هه‌رێمى كوردستان، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدراڵه‌وه
وه‌ڵامده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "حكومه‌تى عێراق لایه‌نى جێبه‌جێكاره‌و
پێویسته له‌په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و پرسه بكرێته بڕیار".
ڕۆژى دوشه‌ممه زیاتر لە 166 ئەندامی پەرلەمانی عێراق به‌نوسراوی فەرمی
داوایان لەسەرۆک وەزیرانی عێراق كرد، کێشەی بەنزین لەهەرێمی کوردستان چارەسەربکات.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوایانكردوه، یان پشکی هەرێم له‌نەوتی خاوی
ڕۆژانە بۆ پێداویستی ناوخۆ لە 50 هەزار بەرمیلەوە بۆ 140 هەزار بەرمیل زیادبکرێت، یانیش
هەرێمی کوردستان بەبەنزین قەرەبوبکرێتەوە.
لەنوسراوەکەدا بۆ عەلی زەیدیی، ئه‌و 166 په‌رله‌مانتاره باسیان له‌وه‌كردوه،
به‌گوێره‌ى رێژەی دانیشتوانی هەرێم کە 14%ی کۆی گشتیی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنێت،
پشکی هەرێم لەنەوتی خاوی پێداویستی ناوخۆیی لە 50 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بۆ 140 هەزار
بەرمیل زیادبکرێت، یان بەئەندازەی ئەو جیاوازییە، هەرێم بەبەنزینی پاڵێوراوو پاڵپشتیكراوى
حكومیى، قەرەبوبکرێتەوە.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، به‌گوێره‌ى مادەکانی (14، 111و 121)ی دەستوری
عێراق، ئەو بڕەی وەک پشکی ڕۆژانەی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، گونجاونییە لەگەڵ ڕێژەی
دانیشتوانەکەی، ئەوەش بوەتە هۆی بەردەوامی قەیرانی بەنزین کە کاریگەریی لەسەر ژیان‌و
گوزەرانی هاوڵاتییان داناوه".
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق سه‌باره‌ت
به‌و نوسراوه ڕونكردنه‌وه‌ى بۆ شارپرێس خسته‌ڕوو وتى، "بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كه
چوارچێوه‌یه‌كى یاسایى وه‌ربگرتایه، ده‌بوو ئه‌و 166 ده‌نگه‌ى كه واژۆیان له‌سه‌ر
نوسراوه‌كه كردوه، له‌په‌رله‌مانه‌وه بڕیارى پێ ده‌ربكرایه، ئه‌وكات كه ده‌بوه
بڕیار، حكومه‌تى عێراقیش ناچارده‌كرا به‌وه‌ى جێبه‌جێى بكات".
به‌بڕواى سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، "ناردنى ئه‌و
نوسراوه به‌واژۆى 166 په‌رله‌مانتار، جۆرێكه له‌كۆڵ خۆكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت
به‌و كێشه گه‌وره‌یه‌ى به‌رۆكى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى گرتوه، ئه‌گه‌رنا ده‌بوو
په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه جدیى بوایه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌وباره‌یه‌وه
بكرایه‌و ئه‌و 166 په‌رله‌مانتاره‌ش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانى دیكه دروستبكردایه بۆ كۆده‌نگى تاوه‌كو چاره‌سه‌رى كێشه‌كه بكرایه‌و له‌كۆڵ خۆكردنه‌وه‌ى پێوه دیار نه‌بێت وه‌كو ئێستا كه وا هه‌ستده‌كه‌ین".
به‌بۆچونى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، "كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌باره‌ى
چاره‌سه‌رى كێشه‌ى به‌نزین نه ماده‌ى 140ى ده‌ستورو نه هیچ پرسێكى دیكه‌ى سیاسییه
كه زۆر قورس بێت، بۆیه تاكه چاره‌سه‌ر ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌بێت په‌رله‌مان
بڕیاربدات‌و حكومه‌ت ناچار بكات به‌بڕیاردان له‌وباره‌یه‌وه".
